په‌رله‌مانتارێك: به‌م نزیكانه 13 وه‌زیری حكوومه‌تی عێراق له پۆسته‌كانیان لاده‌برێن
هه‌نگاوی دواتر گۆڕانكاری له ژماره‌یه‌ك پۆستی تایبه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی له‌خۆ ده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
فازڵ فه‌تلاوی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی فه‌تح له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، به‌م نزیكانه له دانیشتنه‌كانی داهاتوودا 13 وه‌زیری حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له پۆسته‌كانیان لاده‌برێن و كه‌سانی دیكه له شوێنی ئه‌وان ده‌ستبه‌كار ده‌بن، له‌ناویان 3 وه‌زیری سیادی هه‌ن.
فه‌تلاوی لێدوانێكی میدیاییدا گوتی: "له دانیشتنه‌كانی داهاتوودا وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو 13 وه‌زیری حكوومه‌ت ده‌گۆڕدرێن و دواتر گۆڕانكاری له ژماره‌یه‌ك پۆستی تایبه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی ده‌كرێت، دوور له پشكپشكێنه و فشاری حزبی و سیاسی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كاندیدانی وه‌زاره‌ته‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن و كوتله سیاسییه‌كان هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان له‌و دیاریكردنه‌دا نابێت"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و وه‌زیرانه ئاشكرا بكات، كه بڕیاره له پۆسته‌كانیان لاببرێن.
دووپاتیشیكرده‌وه، "پێویسته ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی راسته‌قینه و دوور له هه‌یمه‌نه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی حزب بونیاد بنرێت".
H.B