پارێزگاری نوێی نەینەوا هەڵبژێردرا

فەرماندەیەکی سەربازی پێشووی سوپای عێراقە

K24 – هه‌ولێر:

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا فەرماندەیەکی سەربازی پێشووی سوپای عێراقی وەکو پارێزگار هەڵبژارد.

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بەکۆی دەنگی 23 ئەندام، نەجم جبووری، فەرماندەی پێشووی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای بە پارێزگار هەڵبژارد.

لەبەرامبەریشدا، مەنسوور مەرعید پارێزگاری لەکارلادراوی نەینەوا رایگەیاندووە، ئەو دانبە بڕیار و دەرهاویشتەکانی ئەنجوومەنێک دانانێت کە هەڵوەشاوەتەوە.

هەفتەی رابردوو ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، مەنسوور مەرعید پارێزگاری نەینەوای لەکارلادا.

H.J