له به‌سره هێزه ئه‌منییه‌كان خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌سره خراونه‌ته حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌سره خراونه‌ته حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كان خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده بن و رووبه‌ڕووی هه‌ر ره‌وشێكی نه‌خوازراو ببنه‌وه.
رێككاره ئه‌منییه نوێیه‌كان له به‌سره دوای ئه‌وه دێت، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له‌سه‌ر یه‌ك خۆپیشانده‌ران له شاری به‌سره ژماره‌یه‌ك بنكه و باره‌گای حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانیان سووتاندووه و رێگه‌ی گه‌یشتن به به‌نده‌ر و كێڵگه نه‌وتییه‌كانیان داخستووه.