عێراق گرتووخانه‌ی ئه‌بوغرێب نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه
حكوومه‌ت پلانی رووخاندنی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی عێراقی ئاشكرایكرد، حكوومه‌ت به نیازی نۆژه‌نكردنه‌وه و فراوانكردنی زیندانه‌كه‌ی ئه‌بوغرێبه، بۆ ئه‌وه‌ی گرتوخانه‌كانی "تاجی، حوت و بابل"ـیش له‌خۆ بگرێت، به ئامانجی وه‌رگرتنی ئه‌و زیندانیه بیانی و عێراقیانه‌ی داعش، كه له گرتوخانه‌كانی سووریا زیندانیكراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی: "حكوومه‌تی عێراق بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پلانه‌كانی پێشووی داوه، كه تایبه‌ت بوو به رووخاندنی ئه‌و زیندانه و له ئێستادا داخراوه و كه پێشتر بڕیار بوو له شوێنی ئه‌و زیندانه چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی زیشتهجێبوون درووست بكرێن"، روونیشیكرده‌وه، "حكوومه‌ت بڕیاری دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی زیندانه‌كه و مسۆگه‌ركردنی رێككاری توند بۆ پارێزگاری و پاسه‌وانیكردن له‌و زیندانه داوه".
ئاماژوه به‌وه‌شدا، "پلانێك بۆ فراوانكردنی گرتووخانه‌ی تاجی و حوت له پارێزگای ناسرییه هه‌یه، له‌گه‌ڵ خێراكردنی كاركردن گرتووخانه‌ی بابل، كه ده‌كه‌وێته ناحیه‌ی كهفهل له باشووری حلله و توانای له‌خۆگرتنی 20 هه‌زار زیندانیی هه‌یه، كه له ساڵی 2013 بڕیاری درووستكردنی ده‌رچووه".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی: "پلانی ئێستا فراوانكردنی زیندانهكهیه بۆ ئه‌وه‌ی توانای له‌خۆگرتنی زۆرترین ژماره‌ی زیندانیانی هه‌بێت و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نجاڵییه نه‌مێنێت، كه ئێستا به‌هۆی زۆری ژماره‌ی زیندانیان له گرتووخانه‌كه هه‌یه".
دووپاتیشی كرده‌وه، "هۆكاری خێرانكردنی ئه‌و پلانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زیندانیه عێراقی و بیانییه‌كانی داعش، كه ئێستا له گرتووخانه‌كانی سووریا‌ن، بگوازرێنه‌وه بۆ ئه‌و گرتووخانه‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌وروپا پشتیوانی دارایی خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه ده‌ربڕیوه، به شێوه‌یه‌ك كه پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له رووی ژماره‌ی زیندانیان له گرتوخانه‌كانی عێراق په‌یڕه‌و بكرێن".
گوتیشی: لێكۆڵینه‌وه و دادگاییكردنی زیندانیان به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و به‌گوێره‌ی ماده‌ی چواره‌م له یاسای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له وڵات ده‌بێت.
پێشتریش له مانگی رابردوو وه‌زاره‌تی دادی عێراقی رایگه‌یاندبوو، داواكارییه‌كی پێشكه‌ش به ئه‌میندارێتی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی 5 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی به پله‌ی پاسه‌وان له چوارچێوه‌ی پلانی فراوانكردن و به‌ره‌وپێشبردنی گرتووخانه‌كان دابمه‌زرێنێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی 3 گرتووخانه‌ی نوێ.
له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی رووخا‌و، گرتووخانه‌ی ئه‌بوغرێب یه‌كێك بوو له تۆقێنه‌رترین گرتووخانه‌كانی ئه‌و كات، كه به هه‌زاران ئافره‌ت، منداڵ پیر و گه‌نجی بێتاوانی كورد له‌و گرتووخانه‌یه ره‌وانه‌ی چاڵه‌كانی مه‌رگ له بیابانه‌كانی سه‌ماوه و باشوور و رۆژئاوای عێراق كراون و زینده‌به‌چاڵ كراون.
سه‌رچاوه: میدیا عێراقییه‌كان
H.B