له خۆپێشاندانهكانی عێراق 7 كهس كوژران
داوای بهپهله كۆنترۆڵكردنی دۆخهكه دهكرێت
K24- ههولێر:
لە خۆپێشاندانهكانی پارێزگاکانی بەسرە و زیقار کوژران 7 خۆپێشاندەر كوژران، کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤیش داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات توندوتیژییەکانی باشووری وڵات رابگرێت.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردوە کە ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان لە شارۆچکەی ئوم قەسر و شاری ناسریە تەقەیان لە خۆپێشاندەران کردووە، لە ئەنجامدا 7 خۆپێشاندەر کوژران و دەیانی دیکەش برینداربوون.
میدیاکانی عێراق ئەوەشیان بڵاوکردەوە، خۆپێشاندەران لە شاری ناسریە بارەگای وەقفی شیعەیان سووتاندووە، هاوکات لە ترسی فراوانتربوونی خۆپێشاندانەکانیش، هێزە ئەمنیەکانی پارێزگای بەسرە ئهوپهڕی باری نائاساییان تا کاتێکی نادیار راگەیاندووە.
کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراقیش لە راگەیاندراوێکدا داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە، بەپەلە دەستوەردان لە بارودۆخی پارێزگاکانی بەسرە و زیقار بکات و تووندوتیژییەکان لەو دوو پارێزگایە رابگرێت.
H.B