پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر دوو پڕۆژە یاسا دەكات
حەلبوسی: پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان بواری زیاتر بە کوتلە بچووکەکان دەدات
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، درێژە بە گفتوگۆکانی تایبەت بە هەردوو پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەدات.
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق درێژە بە کۆبوونەوەکانی دوێنێ بدات، کە تیایدا خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ هەردوو پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کرا و ئەمڕۆش گفتوگۆی زیاتر لە بارەی هەردوو یاساکە دەکرێت.
لەلای خۆشییەوە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند، پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان، بواری زیاتر بە سەرکەوتنی کەسانی سەربەخۆ و کوتلە بچووکەکان دەدات.
ھ.م