له كه‌ربه‌لا 9 خۆپیشانده‌ر بریندار بوون
له ئاكامی پێكداهه‌ڵپژانی هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ربه‌لای باشووری عێراق، رایگه‌یاند، له ئاكامی پێكداهه‌ڵپژانی هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌رانی شاره‌كه، (9) هاووڵاتی بریندار بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتییانه به فیشه‌كی پلاستیكی و به هۆی به‌ركه‌وتنی گازی فرمێسكڕێژه‌وه بریندار بوون.
پێكداههڵپژانهكه دوای ئه‌وه هات، كه ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران تایه‌ی ئۆتۆمبێلیان ئاگر تێبه‌ردابوو و رێگه سه‌ره‌كییه‌كانیان داخستبوو.
له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه هاووڵاتیان بۆ داواكردنی چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانیان ده‌ستیان به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین كردووه.