خۆپیشاندان له چه‌ند شارێكی عێراق ده‌ستیپێكرده‌وه
له شه‌قامی ره‌شیدی به‌غدای پایته‌خت گردبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، هاووڵاتیان هاتنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
ئه‌مڕۆ هاوكاته له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م رۆژی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق له مانگی دووه‌میاندا.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، خۆپیشانده‌ران له شه‌قامی ره‌شیدی به‌غدای پایته‌خت گردبوونه‌وه و به هۆی سوتاندنی تایه و داخستنی رێگه سه‌ره‌كییه‌كان هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنیان دان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گازی فرمسێكڕێژ و گولـله‌ی پلاستیكیان به‌كارهێنا.
له پارێزگای به‌سره‌ی باشووری عێراقیش، خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان پێكداهه‌ڵپژان و به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
له پارێزگاكانی موسه‌ننا، بابل، زیقار و كه‌ربه‌لاش خۆپیشاندانه‌كان پێیان نایه دووه‌م مانگه‌وه و به‌رده‌وامن.