جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئیدانه‌ی كوشتنی خۆپیشانده‌رانی عێراق ده‌كات
پشتیوانی بۆ گه‌لی عێراق ده‌ربڕی
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا رایگه‌یاند، جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سیاسی، جۆن رود، كرده‌وه‌كانی كوشتن و رفاندنی خۆپیشانده‌رانی عێراقی ئیدانه كردووه.
باڵیۆزخانه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا، راشیگه‌یاند، جۆن رود، به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی هاوكاری ئه‌منی عێراق و ئه‌مه‌ریكا رۆژانی 24 و 25ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی به‌غدا و هه‌ولێری كردووه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، جۆن رود ئیدانه‌ی كرده‌وه‌كانی كوشتن، رفاندنی خۆپیشانده‌ران، هه‌ڕه‌شه‌كردن له خۆپیشانده‌رانی عێراقی كردووه و پشتیوانی ئه‌مه‌ریكاشی بۆ گه‌لی عێراق دووپاتكردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ هاوكاته له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م رۆژی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق له مانگی دووه‌میاندا.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، خۆپیشانده‌ران له شه‌قامی ره‌شیدی به‌غدای پایته‌خت گردبوونه‌وه و به هۆی سوتاندنی تایه و داخستنی رێگه سه‌ره‌كییه‌كان هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنیان دان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گازی فرمسێكڕێژ و گولـله‌ی پلاستیكیان به‌كارهێنا.
له پارێزگای به‌سره‌ی باشووری عێراقیش، خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان پێكداهه‌ڵپژان و به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
له پارێزگاكانی موسه‌ننا، بابل، زیقار و كه‌ربه‌لاش خۆپیشاندانه‌كان پێیان نایه دووه‌م مانگه‌وه و به‌رده‌وامن.