دوو كوتله‌ی شیعه له په‌رله‌مانی عێراق بوو به شه‌ڕیان
به‌هۆی هێرشی سه‌ر خۆپێشانده‌ران بوو
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، دوو په‌رله‌مانتاری كوتله‌كانی سائیرونی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در و سادیقونی سه‌ر به قه‌یس خه‌زعه‌لی له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی به‌غدا و شاره شیعه‌نشینه‌كانی دیكه‌ی عێراق بوو به شه‌ڕیان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه، شه‌ڕه‌كه له نێوان رامی سكینی، په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی سائیرونی سه‌ر به مه‌قته‌دا سه‌در و عه‌بدولئه‌میر ئهلدوبی، په‌رلمانتاری كوتله‌ی سادیقونی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قی سه‌ر به قه‌یس خه‌زعه‌لی بووه، كه له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر خۆپێشانده‌ران روویداوه و سه‌ره‌تا ئهلدوبی قسه‌ی كردووه و سكینیش وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و بووه‌ته شه‌ڕیان.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای پێشنیازكراوی هه‌مواری دووه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و قه‌زاكان درا، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه به‌شێك له په‌رله‌مانتاران هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشت، نیسابی یاسایی تێكچوو و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش دانیشتنه‌كه‌ی دواخست.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به ئاماده‌بوونی 224 په‌رله‌مانتار ده‌نگی له‌سه‌ر یاسای پێشنیازكراوی هه‌مواری دووه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و قه‌زاكان دا.
H.B