ھۆشداری لەبارەی دۆخی عێراق دەدرێت
داوایەك لە مەرجەعی شیعەكان دەكرێت
K24 - ھەولێر
سەرۆک هۆز و کەسایەتییەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، بانگەوازێک ئاڕاستەی مەرجەعی شیعەکان دەکەن و هۆشداری لە سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی دەدەن.
لە بانگەوازێکدا کە ئاڕاستەی عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی باڵای شیعەکانیان کردووە، ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک هۆز و کەسایەتییەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، داوای هەڵوێست لە سیستانی دەکەن، لە ئاست ئەو رووداوانەی ئێستای وڵات و کوشتنی خۆپیشاندەران و نەبوونی یاسا و ئەو هەموو ژمارەی زۆرەی مافیا و میلیشیاکان لە عێراق، هەروەها هۆشداری لە سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی دەدەن.
ئەو سەرۆک هۆزانە ئامادەییشییان دەربڕیووە، ئەگەر ئەو رەزامەندی لەسەر بێت، چەک هەڵبگرن و دەست بە شەڕی حزبە گەندەڵەکان و گرووپە چەکدارەکان بکەن.
ئەمە لەكاتێكدایە لەسەرەتای مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵەوە خۆپیشاندان لە عێراق بەردەوامە و تا دێت ژمارەی كوژراو و برینداران زیاد دەكات. ھەرچەندە حكوومەت چەند بەڵێنێكی بۆ چاكسازی و باشتركردنی دۆخی عێراق داوە، بەڵام خۆپیشاندەران ئامادەنین كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان بێنن.
ھ.م