له به‌غدا 4 خۆپێشانده‌ر كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون
رووبه‌ڕووبوونه‌وه و توندوتیژی روویدا
K24- هه‌ولێر:
له خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆ شاری به‌غدا رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپێشانده‌ران روویدا و به گوێره‌ی چالاكوانانی ناو خۆپێشاندانه‌كان، له ئه‌نجامی توندوتیژیییهكاندا 4 خۆپێشانده‌ر كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.
چالاكوانان به میدیا عێراقییه‌كانیان راگه‌یاند، هه‌ر له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا به‌هۆی به‌كارهێنانی گازی فرمێسك‌ڕێژ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، ده‌یان كه‌س تووشی حاڵه‌تی هه‌ناسه‌ته‌نگی هاتن.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی و توندروستی به میدیاكانیان راگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قه‌ی زیندوو، دوو خۆپێشانده‌ر له نزیك پردی ئه‌حرار له شاری به‌غدا كوژران.
ئه‌مڕۆ وێڕای به‌رده‌وامی خۆپێشاندانه‌كان له شاره‌كانی نه‌جه‌ف، بابل و كه‌ربه‌لا، هه‌روه‌ها له پارێزگاكانی به‌سره، زیقار، موسه‌نا و دیوانییه دووباره خۆپێشاندان ده‌ستیانپێكرده‌وه.
له سه‌ره‌تای مانگی ئوكتۆبه‌ره‌وه خۆپێشاندانی گه‌وره شاری به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقی گرتووه‌ته‌وه و له توندوتیژییه‌كاندا تا ئێستا به سه‌دان كه‌س كوژراون و هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه.
H.B