خۆپێشانده‌ران كونسوڵخانه‌ی ئێرانیان له نه‌جه‌ف سووتاند
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپێشانده‌ران روویدا
K24- هه‌ولێر:
خۆپێشانده‌رانی شاری نه‌جه‌ف عێراق ئاگریان له بینایه‌ی كونسۆڵخانه‌ی ئێران له ناوه‌ڕاستی ئه‌و شاره به‌ردا و زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپێشانده‌ران له‌و شاره، ژماره‌یه‌ك خۆپێشانده‌ر بریندار بوون.
#BREAKING: Iraqi protesters have set fire to the Iranian consulate in Najaf #Iraqprotestshttps://t.co/0wY9f25pyP pic.twitter.com/9HZ9y3GVrQ
— Arab News (@arabnews) November 27, 2019
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، كاتێك كه خۆپێشانده‌ران له هه‌وڵی هه‌ڵكوتانه سه‌ر كونسۆڵخانه‌ی ئێران بوون، هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنیان ده‌دا و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له نێوانیان روویدا و له ئه‌نجامدا 32 خۆپێشانده‌ر بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش، دوای ئه‌و رووداوه راسته‌خۆ هێزێكی دژه تیرۆری عێراقی گه‌یشتووه‌ته شوێنه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له بینایه‌ی كونسۆڵخانه بكات، به‌ڵام به‌ر له گه‌یشتنیان ئاگر له بینایه‌كه به‌ردرا.
وه‌ك سهرچاهكان ئاماژه‌شیان پێداوه، به‌ر له‌وه‌ی خۆپێشانده‌ران هه‌ڵبكوتنه سه‌ریان، ستافی كونسۆڵخانه‌كه بینایه‌كه‌یان چۆڵ كردبوو.
ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كی زۆری رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان گه‌وره شاره‌كانی باشووری عێراق له لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه داخران، هه‌روه‌ك فه‌رمانگه ئیدارییه‌كان و قوتابخانه‌كانی شاره‌كانی كوت، به‌سره، و نه‌جه‌ف داخران و خۆپێشاندان به‌رده‌وام بوون.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا 4 خۆپێشانده‌ر له شاری به‌غدا كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون.
H.B