قەدەغەی ھاتووچۆ لە نەجەف راگەیەندرا

وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەندراوێك بڵاو دەكاتەوە

K24 - ھەولێر

دوای سوتاندنی کونسڵخانەی ئێران لە نەجەف، قەدەغەی هاتووچۆ لەو شارە راگەیەنرا و وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش سەرکۆنەی رووداوەکە دەكات.

دوای ئەوەی شەوی رابردوو خۆپیشاندەرانی شاری نەجەف کونسڵخانەی ئێران-یان سوتاند، قەدەغەی هاتووچۆ لەو شارە راگەیەنرا و وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش لە راگەیەنراوێکدا سەرکۆنەی رووداوەکەی کرد و تیایدا هاتووە "ئەوانەی ئەم کارەیان کردووە، دەیانەوێت زیان بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان عێراق و ئێران بگەیەنن".

هاوکات خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە چەندین شاری دیکەی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەردەوامە و چەندین رێگەی سەرەکی و دەوامی قوتابخانە و فەرمانگەکان داخراون و لە هەریەک لە پارێزگاکانی دیوانیە، زیقار و نەجەف کراوەتە پشووی فەرمی.