عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان ره‌وانه‌ی پارێزگاكان ده‌كات
بچنه پارێزگاكانی خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانده‌كانی سوپای راسپارد، بچنه پارێزگاكانی خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری شاره‌كان.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ر به سوپای عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بۆ سه‌پاندنی یاسا و پاراستنی دامه‌زراوه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به سه‌رۆكایه‌تی پارێزگاره‌كان شانه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یران درووست كراوون.
گوتیشی: فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان ده‌بنه ئه‌ندامی ئه‌و شانانه و سه‌ركردایه‌تی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئاسایش.
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی به‌غدا بۆ كۆتایهێنان به خۆپیشاندانه‌كان، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناسریه 8 خۆپیشانده‌ر كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه بریندار بوون له ئاكامی پێكداهه‌ڵپژانی هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ره مانگرتووه‌كانی شاره‌كه.
له ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، كه له سه‌ره‌تای مانگی رابردوو ده‌ستیانپێكرد، تا ئێستا 360 كه‌س كوژراون و 15 هه‌زار كه‌سیش به ئاستی جیاجیا بریندار بوون.