ئەمەریکا هێرشکردنە سەر میدیاکاران لە عێراق سەرکۆنە دەکات
"هەنگاوەکان مەترسین بۆ سەر ئازادی رۆژنامەگەری"
K24 - ھەولێر
ئه‌مەریكا ئیدانه‌ی هێرشكردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن له میدیا و رۆژنامه‌نووسانی عێراقی ده‌كات.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئیدانه‌ی هه‌ڕه‌شه و هێرشكردنه سه‌ر ده‌زگا میدیاییه‌كانی عێراقی و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی ناوی ده‌بات.
هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا ئیدانه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق ده‌كات كه مۆڵه‌تی كاركردنی له 9 كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ستاندووه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی له ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش كردووه كه ره‌نگه هه‌مان چاره‌نووسیان هه‌بێت.
هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، كه هێرشكردنه سه‌ر رۆژنامه‌نووسان و داخستنی كه‌ناڵی میدیای و راگرتنی هێڵی ئینته‌رنێت و سانسۆركردنی میدیاكان هه‌نگاوی مه‌ترسیدارن، بۆ پێشێلكردنی به‌ها دیموكراسییه‌كان كه به‌ردی بناخه‌ی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروسته.