شانەی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان لە پارێزگاکانی عێراق پێکدەهێندرێت

بە فەرمانی عەبدولمەهدی چەند فەرماندەیەك دەبنە ئەندام لە شانەكە

K24 - ھەولێر

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، شانەی بەرەنگاربوونەوەی قەیران لە پارێزگاکان پێکدێنێت.

لە راگەیەنراوێکدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا ئاشكرای كرد، لە پێناو چەسپاندنی یاسا و پاراستنی دۆخی ئەمنی، گیانی هاووڵاتیان، دامەزاروەکانی حکوومەت، موڵک و ماڵی گشتی و تایبەتی. بڕیاردرا بە دامەزراندنی شانەی بەرەنگاربوونەوەی قەیران لە پارێزگاکان.

هەروەها بە فەرمانی عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان چەند فەرماندەیەکی سەربازی، بۆ ئەندامییەتی شانەی قەیرانەکان و سەرپەرشتی تەواوی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی نێو پارێزگاکان راسپێردراون.