ژماره‌ی كوژراوانی ناسرییه به‌رز بووه‌وه و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆش له‌و شاره راگه‌یه‌ندرا
له توندوتیژییه‌كانی ناسرییه ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون
K24- هه‌ولێر:
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای زیقار رایگەیاند، شەوی رابردوو لە ئەنجامی کەوتنەوەی تووندوتیژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لە شاری ناسریه 25 خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە 230 کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، خۆپیشاندەران توانیویانە بگەنە پردی نەسر لە ناوەڕاستی شاری ناسریە و هاتووچۆش لە شارەکە قەدەخە کراوە.
هاوكات، سه‌رۆكی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای زیقاریش له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه و له نه‌جه‌فیش 3 خۆپیشانده‌ر كوژران و حه‌فتای دیكه‌ش برینداربوون.
هاوكات خۆپێشانده‌ران باره‌گای فه‌وجی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كانیان له زیقار سووتاند و پردی زه‌یتوونیشیان له ناسرییه داخست، دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیان له‌و ناوچه‌یه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هۆزی به‌دور و ئال غه‌زی، كه دوو گه‌وره‌ترین هۆزی پارێزگای زیقارن، پردی فه‌هودیان له‌و پارێزگایه كۆنترۆڵ كردووه و ئاماژه به‌وه‌شدراوه، ئه‌و دوو هۆزه هێزه ئه‌منییه‌كانیان له‌سه‌ر پرده‌كه وه‌ده‌رناوه و ئێستا ناوچه‌كه له‌ده‌ست چه‌كدارانی ئه‌و دوو هۆزه‌یه.
لای خۆشیه‌وه سوپای عێراق ئاشكرایكرد، به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له ئاسایش و سه‌قامگیری، شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له پارێزگاكان پێكهێنراون و له‌لایه‌ن پارێزگارانی شاره‌كانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێن.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له سوپای عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "له پێناو پارێزگاریكردن له ئاسایش و سه‌پاندنی یاسا له پارێزگاكان و پاراستنی دامه‌زراوه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه گشتی و تایبته‌كان و پاراستنی هاووڵاتیان، چه‌ند شانه‌یه‌كی قه‌یران به سه‌رۆكایه‌تی پارێزگاره‌كان پێكهێنران".
له سه‌ره‌تای مانگی ئوكتۆبه‌ره‌وه خۆپێشاندانی فراوان شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقی گرتووه‌ته‌وه و داوای چاكسازی ده‌كرێت.
H.B