پەرلەمانی عێراق لەسەر كوژرانی خۆپیشاندەران كۆدەبێتەوە
دەنگۆی دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆكی پەرلەمان لە ئارادایە
K24 - ھەولێر
بڕیاره پهرلهمانی عێراق رۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی خۆپیشاندانەکان ئەنجام بدات و سەرۆکی ئەنجوومەنەکەش "بە نیازی دەست لەکارکێشانەوەیە".
لە راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا داوا لە ئەندامانی ئەنجوومەنەکە کراوە، لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی رۆژی یەکشەممە ئامادەبن، کە تایبەتە بە خۆپیشاندانەکان و رووداوەکانی ناسرییە و نەجەف.
بەگوێرەی هەواڵی چەند دەزگایەکی میدیایی عێراقیش، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان، نیازی دەست لەکارکێشانەوەی هەیە.