ئێران ده‌روازه‌یه‌كی سنووری له‌گه‌ڵ عێراق داخست
واده‌ی داخستنهكهشی ده‌ستنیشان نه‌كردووه
K24 – هه‌ولێر:
كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌روازه‌ی میهرانی سنووری له‌گه‌ڵ عێراق داخست و واده‌ی داخستنهكهشی ده‌ستنیشان نه‌كردووه.
یاریده‌ده‌ری پارێزگاری ئیلام بۆ كاروباری سیاسی و ئه‌منی، محه‌مه‌د نوزه‌ری رایگه‌یاند، هیچ كێشه‌یه‌ك له دیوی ئێران نییه و هۆكاری داخستنی ئه‌و ده‌روازه‌یه بۆ ره‌وشی ئاڵۆزی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه.
گوتیشی: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئامۆژگاری هاووڵاتیان ده‌كات سه‌ردانیان بۆ مه‌زارگه‌كانی عێراق بۆ كاتێكی دیكه دوابخه‌ن.
له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق سه‌ریانهه‌ڵداوه و خۆپیشانده‌ران داوای گۆڕینی سیستمی سیاسی و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌كه‌ن.