نەتەوە یەكگرتووەكان داوای پاراستنی دامهزراوهكان له عێراق دهكات
داوای دان بەخۆداگرتن و پاراستنی خۆپیشاندەران دەکات
K24 - ھەولێر
نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات، دامەزراوە و نێردە دپلۆماتییەکان بپارێزێت.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیەنراوێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق بڵاوکردەوە و تیایدا داوا لە حکوومەتی ئەو وڵاتە دەکات، دامەزراوە و نێردە دپلۆماتییەکان بپارێزێت.
هەروەها گۆتێریس، نیگەرانی خۆی لە بەکارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران دەبڕیووە و داوای دان بەخۆداگرتن و پارێزگاری لە گیانی خۆپیشاندەران و ئازادی رادەربڕین دەکات.