سیستانی: پێویسته بۆ په‌سندكردنی چاكسازی سیاسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران په‌له بكات
زه‌مینه سازی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
مه‌رجه‌عی باڵا شیعه له عێراق، عه‌لی سیستانی داوای له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد، په‌له بكات بۆ په‌سندكردنی چاكسازییه سیاسییه‌كان و زه‌مینه سازی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بكات.
ئه‌حمه‌د سافی، به نوێنه‌رایه‌تی سیستانی وتاری ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كه‌ربه‌لا خوێنده‌وه.
له وتاره‌كه‌یدا ئه‌حمه‌د سافی رایگه‌یاند، مه‌رجه‌عیه‌ت به وردی چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كات و نیگه‌ران و خه‌مباره له باره‌ی هه‌واڵی پێكدادانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران له ناسریه و نه‌جه‌ف، كه بووه هۆی رژانی خوێنی هاووڵاتیان و سوتانی ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: مه‌رجه‌عیه‌ت هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت و داواش ده‌كات هاووڵاتیان ئارام بگرن له‌سه‌ر له‌ده‌ستدانی كه‌سوكاریان و دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، به‌رده‌وام ده‌بن له پشتیوانیكردنی داواكاری خه‌ڵك بۆ چاكسازی و به پێویستیشی زانی پارێزگاری له سامان و موڵك و ماڵی گشتیی بكرێت.
سیستانی له په‌یامه‌كه‌یدا داواشی له خۆپیشانده‌ران كردووه، ریزه‌كانیان له كه‌سانی خراپه‌كار پاكبكه‌نه‌وه و رێگه نه‌ده‌ن ئه‌و جۆره كه‌سانه خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانه‌یان بۆ زیانگه‌یاندن به دامه‌زراوه‌كانی وڵات و هاووڵاتیان به‌كار بهێنن.