لیڤاندۆڤسكی شكستی به مێسی هێنا
لیڤاندۆڤسكی به باشترین یاریزانی چامپیۆنزلیگ ده‌ستنیشان كرا
رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی، یاریزانی بایرن میونشن، به باشترین یاریزانی ئه‌م هه‌فته‌ی یوێفا چامپیۆنزلیگ ده‌ستنیشانكرا.
ماڵپه‌ری فه‌رمی یوێفا، ئاشكرای كردووه، هێرشبه‌ره‌كه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی، زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و به باشترینی هه‌فته‌ی چامپیۆنزلیگ هه‌ڵبژێردرا و گره‌وه‌كه‌ی له هه‌ریه‌ك له لیۆنێل مێسی، كایلۆر ناڤاس و لوكاكۆی برده‌وه.
لیڤا له یاریی رابردووی یانه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر به سرڤیان زڤێزدا، توانی سووپه‌رهاتریك تۆمار بكات كه له‌و یارییه‌دا یانه‌كه‌ی به شه‌ش گۆڵی بێوه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابوو.
به‌مه‌ش لیڤاندۆڤسكی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له خول یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای ئه‌م وه‌رزه بۆ 10 گۆڵ به‌رزكرده‌وه و پێشه‌نگی گۆڵكارانی گرتووه و توانیشی بۆ یه‌كه‌مجار پێش ئیرلینگ هالاندی نۆروه‌ی و هێرشبه‌ری رێدبۆڵ سالزبۆرگی نه‌مسایی بكه‌وێت كه خاوه‌نی هه‌شت گۆڵه.
رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ بایرن ئاستێكی نایاب پێشه‌كه‌ش ده‌كات، به جۆرێك له بۆندزلیگای ئه‌ڵمانیاش تا ئێستا 16 گۆڵی گرتووه و پێشه‌نگی گۆڵكارانیشی گرتووه.
