زێدان له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی
زێدان: خاوه‌نی باشترین یاریزانه‌كانی جیهانم
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له لالیگا به‌رامبه‌ر ئالاڤێس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه پلان بۆ بردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نازناوه‌كان داده‌نێن، ده‌شڵێت: من خاوه‌نی باشترین یاریزانه‌كانی جیهانم.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 29 نۆڤێمبه‌ری 2019، له پرێس كۆنفرانسێك زینه‌دین زێدان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ڤینیسیۆس جۆنیۆر له گواستنه‌وه‌ی زستانه له یانه‌كه ناڕوات و له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌رده‌وام ده‌بێت.
زێدان ده‌شڵێت: گاریس به‌یل هاوشێوه‌ی هه‌ر یاریزانێكی دیكه‌ی ریال مه‌درید پاڵپشتی ده‌كه‌ین و پشتی پێده‌به‌ستین و رێزی لێ ده‌گرین و گوێ به میدیاكانیش ناده‌م چی ده‌ڵێن.
زێدان گوتیشی: مۆدریچ یاریزانێكی به‌توانایه و فیدریك ڤاڵڤێردیش ئاستێكی نایاب پێشكه‌ش ده‌كات هه‌ر وه‌ك چۆن له یاری پێشووتر ئیسكۆ ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد.
زیزۆ ده‌شڵێت: باشترینه‌كانی جیهان له ریال مه‌دریدن، بۆیه ده‌ستنیشانكردنی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی له نێو ئه‌و هه‌موو یاریزانه باشه كه‌مێك قورسه، هاوكات پێكانه‌كه‌ی ئیدین هازارد ناخۆشترین هه‌واڵ بوو بۆ ئێمه، هه‌رچه‌نده جارێ به دیاریكراوی نازانین ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی چه‌نده و پێشبینی ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی ورده‌كاری زیاتر بخرێته‌ڕوو.
زێدان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه میلیتاو یاریزانێكی به‌توانایه و ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌ی داهاتووی ریال مه‌درید بۆ دڵی به‌رگری.
له باره‌ی دوورخرانه‌وه‌ی ئۆنای ئێمری پرسیار له زێدان كراوه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئۆنای ئێمری راهێنه‌رێكی لێهاتووه و دڵنیام به زووترین كات بۆ كاری راهێنه‌رایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له گه‌ڕی پازده‌یه‌می لالیگا، سبه‌ی شه‌ممه، ریال مه‌درید له كاتژمێر 3:00ـی ئێواره له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته میوانی ئالاڤێس.