كاتیۆشایه‌ك له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌وته خواره‌وه
خۆپیشاندانیش به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی عێراق بڵاویانكره‌وه، كاتیۆشایه‌ك له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌وته خواره‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی لێبكه‌وێته‌وه.
ميدياكان له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویانكردووه‌ته‌وه، گوللـه كاتیۆشاكه له ناو ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتووه‌ته خواره‌وه نازانرێت له كام لایه‌نیش ئاراسته‌ی ناوچه‌كه كراوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه, كه خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدای پایته‌خت و به‌شێك له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق له مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه به‌رده‌وامه و خۆپیشانده‌رانیش ئاماده نین گۆڕه‌پانه‌كان چۆڵ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆش به‌هۆیه‌وه، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش به په‌رله‌مان ده‌كات، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانیش ئه‌و كاره له‌سه‌ر داوای ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق بووه.
به‌هۆی توندوتیژی له خۆپیشاندانه‌كان، تا ئێستا 400 خۆپیشانده‌ر كوژراون و نزیكه‌ی 15 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوونه.
ئ. م