ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دەست لەكاركێشانەوەی عەبدولمەھدی تاوتوێ دەكات
گفتوگۆ لەبارەی داواكارییەكانی خۆپیشاندانەكان دەكەن
K24 - ھەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە و تاوتوێی بڕیاری دەست لەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەھدی بكات.
بەشێك لە میدیاكانی عێراق بڵاویان كردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بۆ تاوتوێكردنی بڕیاری دەست لەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە.
ھەروەھا تاوتوێكردنی داواكارییەكانی خۆپیشاندەران و ئەو توندوتیژیانەی كە لە ناسریە و نهجهف و بەغدا روویانداوە.
ئەوە لە كاتێكدایە كە دوێنێ عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، نامەی دەست لەكاركێشانەوەی دەداتە پەرلەمانی عێراق.