گوێدرێژێک لە مەکسیک زیندانیی دەکرێت
پۆلیس هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات
K24 – ههولێر:
پۆلیسی مەکسیک بەهۆی هەڵاتن لەدەست خاوەنەکەی و تێکدانی سامانی گشتی، گوێدرێژێک زیندانیی دەکات.
گوێدرێژەکە لە دەست خاوەنەکەی هەڵاتووە و دواتر چووەتە ناو موڵکی خەڵکی زیانی پێگەیاندوون، پۆلیسیش زیندانیی کردووە و داوای لە خاوەنەکەی کردووە سەردانی بنکەی پۆلیس بکات تاوەکو بتوانێت ئازادی بکات.
ئەوەی بووەتە جێی سەرنج ئەوەیە، بەشێک لە دانیشتوانی ناوچەکە، سەردانی گوێدرێژەکە لە زیندان دەکەن و لە دۆخ و تەندروستی دەپرسنەوە.
مانگێک لەمەوبەر، گوێدرێژێکی دیکە، لەسەر سکاڵای خاوەنەکەی کە ژنێکی پیربووە، زیندانیی کرا. ژنەکە بە پۆلیسی گوتبووە کە گوێدرێژەکە رەتیکردووەتەوە بارێک دار بۆ بازاڕ بگوازێتەوە.

The Daily Mail
H.J