ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی خۆپیشانده‌ران ناگێڕێته‌وه ماڵه‌كانیان
"كێشه‌ی حزبه‌كان و حكوومه‌ت له ئێستاوه ده‌ستپێده‌كات و تا ئێستا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ئێرانه"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه سیاسییه‌كانی عێراق به‌دووری ده‌زانن ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، خۆپیشانده‌رانی عێراقی بگێڕێته‌وه ماڵه‌كانی خۆیان.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، پاش نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی، ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی له مه‌یدانه‌كانی خۆپیشاندان بینران و خۆشحاڵی ده‌ربڕینی به‌شێكی خۆپیشانده‌ران، واتای ئه‌وه نییه كۆتایی ناڕه‌زایه‌تی و رابوونی عێراقییه‌كان نزیك بێت، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییه‌كانی شاره‌كانی ناسریه و نه‌جه‌ف دوای 50 رۆژ له خۆپیشاندان رێژه‌ی كوژراو و برینداره‌كانی به‌رزكرده‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار بۆ رۆژنامه‌ی "العرب"، قسه‌یان كردووه و ده‌ڵێن: "كێشه‌ی نێوان حزبه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی عێراقی له ئێستاوه ده‌ستپێده‌كات و كاندیدی نوێی سه‌رۆك وه‌زیرانیش یه‌كه‌مجار ره‌زامه‌ندی ئێران و دووه‌میش ره‌زامه‌ندی مه‌رجه‌عییه‌تی نه‌جه‌فی پێویسته، به‌دووریشی ده‌زانن خۆپیشانده‌ران له داواكاریی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی نوێی شه‌فاف پاشگه‌زببنه‌وه".
به‌گوێره‌ی قسه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و رۆژنامه عه‌ره‌بییه، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ هه‌ندێك له‌و حزبانه شۆكھێنهر بووه كه به خۆپیشانده‌ران پێده‌كه‌نین و به رووداوێكی ئاسایی ته‌ماشای بارودۆخه‌كه‌یان ده‌كرد.
عادل عه‌بدولمه‌هدی دوای نزیكه‌ی 2 مانگ له خۆپیشاندان، هه‌ر چه‌نده چه‌ند جارێك ئاره‌زووی خۆی بۆ ده‌ستهه‌ڵگرتن له پۆسته‌كه‌ی ده‌ربڕی، به‌ڵام ده‌ستی له كار نه‌كێشایه‌وه، له كاتێكدا دوای چه‌ند كاتژمێرێك له وتاره‌كه‌ی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی په‌رله‌مانی عێراق كرد.
فشاری خۆپیشاندانه‌كان گه‌یشته سیستانی، كاتێك خۆپیشاندان نه‌جه‌فی گرته‌وه و رۆژی پێنجشه‌ممه هێزه چه‌كداره‌كان 12 كه‌سیان كوشت. ئه‌وه‌ش هاوكاتی ئه‌و كوشتوبڕه‌ی ناسرییه بوو كه 47 كه‌س كوژران. ئه‌وه‌ش زیاتر خه‌ڵكی توڕه‌كرد و وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ مه‌رجه‌عی شیعه‌كان پێش ئه‌وه‌ی وتاره‌كه‌ی هه‌ینی بڵاوبكاته‌وه.
هه‌رچه‌نده عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام له ده‌ستووری عێراقدا ده‌قێك نییه رێڕه‌وی یاسایی ئه‌م جۆره ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه روونبكاته‌وه، به‌ڵكو باسی له‌كارلادانی سه‌رۆك وه‌زیران كراوه پاش لێپرسینه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران. هه‌ر بۆیه مشتومڕێكی زۆر له‌باره‌ی ئه‌و رێوشوێنانه ده‌كرێت كه ئه‌گه‌ری هه‌یه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا رووبده‌ن.
دوو بۆچوونی زاڵی یاسایی هه‌یه، یه‌كێكیان ده‌ڵێت، پاش ئه‌وه‌ی به هه‌ر هۆكارێك پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران چۆڵ ده‌بێت، ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌گوازرێنه‌وه بۆ سه‌رۆك كۆمار تا ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا كه‌سێكی دیكه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران راده‌سپێردرێ. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئۆفیسی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌دوای چالاككردنی ماده‌ی 81ـی ده‌ستووری عێراقه‌وه‌یه.
به‌ڵام ئۆفیسی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ڵیت: "مادی 64ـی ده‌ستووری عێراق تا ئێستا جێبه‌جێ ده‌كرێت و به ده‌ق هاتووه (حكوومه‌ت ده‌گۆڕێت بۆ حكوومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ر تا ئه‌و كاته‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر حكوومه‌تێكی نوێ ده‌درێت و نابێت زیاتر له 30 رۆژ بخایه‌نێت).
به‌ڵام دوور له مشتومڕی یاسایی، پێده‌چێت تاران زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی بێت تا ئێستا، چونكه خۆپیشانده‌رانی عێراقی دروشمی (ئێران بۆ ده‌ره‌وه)ـیان به‌رزكردووه‌ته‌وه و داوای كۆتاییهێنان به هه‌ژموونی تاران ده‌كه‌ن له عێراقدا.
بۆچوونێكی دیكه هه‌یه و پێیوایه خۆپیشانده‌رانی عێراقی له زووه‌وه هه‌ستیان به‌وه‌كردووه گۆڕینی كه‌سه‌كان ده‌رمانی ده‌ردی ئه‌وان نییه، هه‌ر بۆیه دروشمی گۆڕینی ته‌واوی سیستمی سیاسیان به‌رزكردبووه و ته‌نها هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ناده‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانێك به یه‌كێكی دیكه بگۆڕن، خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانی ته‌حریری به‌غداش ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ئاهه‌نگیان گێڕا و هه‌ر زوو گه‌ڕانه‌وه سه‌ر داخوازییه‌كانیان و داوای گۆڕینی سیستمی سیاسی عێراقیان كرده‌وه.
به‌شێك له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران قسه‌یان بۆ میدیاكان كردووه ده‌ڵێن: "له مه‌یدانی ته‌حریر ده‌مێنینه‌وه تا حكوومه‌تێكی كاتی له ده‌ره‌وه‌ی سیاسییه‌كانی ئێستا پێكدێت و په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه كه نوێنه‌رایه‌تی زۆربه‌ی حزبه گه‌نده‌ڵه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌ریتی هۆزه‌كان، پێناچێت بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كۆتایی به‌و شه‌پۆله توندوتیژییه بهێنێت كه ناوچه‌كانی باشووری عێراقی گرتووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری نه‌وه‌كانی ئه‌و هۆزانه كوژران و بریندار بوون.
جاری یه‌كه‌میشه سیستانی له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه بدات كه هاوشانی گه‌ل ده‌وه‌ستێت و جگه له پێشكه‌شكردنی ئامۆژگاریی هیچی دیكه‌ی نییه. ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ بوو بۆ ئه‌وانه‌ی داوایان لێده‌كرد ده‌ستوه‌ردان بكات بۆ راماڵینی توێژی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدار. چاودێرانی سیاسی پێیانوایه، ده‌ستبه‌رداربوونی سیستانی له حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ پاراستنی سیستمی سیاسی مانۆڕی خۆی بكات.
نووسه‌رێكی عێراقی به‌ناوی فاروق یوسف كه قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی عه‌ره‌ب كردووه ده‌ڵێت: "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی یه‌كێكه له بڕگه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و په‌یوه‌ستكردنی سیستمی سیاسی به ویلایه‌ته ئایینییه‌كه‌ی عه‌لی سیستانی".
هه‌روه‌ها به‌دووری زانیووه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران خۆپیشانده‌ران قایل بكات، چونكه ئه‌وه داخوازییه‌كی كۆن بووه و هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ئكید بكرێته‌وه كه مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی، هێشتا ده‌نگی سیاسی كپ نه‌بووه‌ته‌وه.