حه‌دیسی: فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ژماره‌یه‌ك گه‌وره به‌رپرسی عێراق ده‌رده‌چێت
"فه‌رمان كراوه ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له گه‌نده‌ڵی هه‌یه سزابدرێن"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30/11/2019 سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژ به‌ناوی ئۆفیسی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، به تۆمه‌ت و گومانی په‌یوه‌ست به گه‌نده‌ڵی، فه‌رمانی نوێ دژی گه‌وره به‌رپرسانی عێراق ده‌رده‌كرێت.
حه‌دیسی ده‌ڵێت: "دادگایه‌كی تایبه‌تی ناوه‌ندیی به تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی هه‌یه، به هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێبه‌جێكردن و دادوه‌ریی پێكهێنراوه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "دادگاكه فه‌رمانی به ده‌سته‌كانی لێكۆڵینه‌وه له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له سه‌رجه‌م دادگاكانی عێراق كردووه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پاره‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌ربكات كه سه‌لمینرا ده‌ستیان له گه‌نده‌ڵیدا هه‌یه".
گوته‌بێژه‌كه‌ی ئۆفیسی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ده‌یان فه‌رمان بۆ را‌گرتن و ده‌ستبه‌سه‌ركردن و گرتنی گه‌وره به‌رپرسانی عێراق ده‌رچووه، له ئاستی وه‌زیر و پارێزگار و په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندا بوون، كاركردنیش به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی داهاتوودا فه‌رمانی دیكه دژی به‌رپرسان ده‌ربكرێت".