ریال مه‌درید پێشه‌نگی لالیگای گرته‌ده‌ست
دوای یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆی ریال مه‌درید چی روویدا؟
له گه‌ڕی پازده‌یه‌می لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك شكستی به ئالاڤێس هێنا.
ئالاڤێس و ریال مه‌درید له گێمی یه‌كه‌م نه‌یانتوانی به‌ربه‌رستی یه‌كسانبوون بشكێنن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م سێرخیۆ رامۆس كاپتنی ریال مه‌درید گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد.
خۆشییه‌كانی ریال مه‌درید زۆری نه‌برد كاتێك لوكاس پێرێز ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئالاڤێس یه‌كسان كرده‌وه.
دواتر له خوله‌كی 69 دانی كارڤاخاڵ گۆڵی دووه‌می ریال مه‌دریدی تۆمار كرد و یانه‌كه‌ی كرده خاوه‌نی 3 خاڵی یارییه‌كه.
ریال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی 31 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پێشه‌نگی لالیگای گرته‌ده‌ست.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه.
ـ ریال مه‌درید له دوایین 5 یاری به‌رامبه‌ر ئالاڤێس هه‌ر 5 یارییه‌كه‌ی بردۆته‌وه.
ـ سێرخیۆ رامۆس به تۆمار كردنی 3 گۆڵ دووه‌م گۆڵكاری ئه‌م وه‌رزه‌ی ریال مه‌دریده، كه‌ریم بێنزێما به 10 گۆڵ گۆڵكاری ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌كه‌یه.
ـ رامۆس ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید گه‌یانده 115 گۆڵ، له دوایین 30 گۆڵ، 19 گۆڵی به لێدانی پێناڵتی و 11 گۆڵی به لێدانی سه‌ر تۆمار كردووه.
ـ له دوایین 25 ساڵی رابردوو، رامۆس پێنجه‌م یاریزانی لالیگایه كه 37 گۆڵی به لێدانی سه‌ر كردووه، ئۆرزایهر 60 گۆڵی به لێدانی سه‌ر كردووه و پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه، له دوای ئه‌و كریستیانۆ به 52 گۆڵ له پله‌ی دووه‌م دێت، ئادۆرێز 49 گۆڵ رائول خاوه‌نی 43 گۆڵه به لێدانی سه‌ر، له دوای ئه‌وان رامۆس به 37 گۆڵ له پله‌ی پێنجه‌م دێت.