عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی به فه‌رمی پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كات
سبه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی تاوتوێ ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
عادل عەبدولمەهدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەی پێشکەشی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دەکات.
سەرچاوەیەك بە کوردستان24ی راگەیاند ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی راگەیاندووە کە سبەی بەیانی زوو نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەی دەگاتە دەستیان.
بڕیارە سبەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆببێتەوە و تاوتوێیکردنی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی تەورێکی کۆبوونەوەکە دەبێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، شه‌وی رابردوو عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاندبوو، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ بانگه‌وازه‌كه‌ی مه‌رجه‌عی شیعه له عێراق و خواستی خۆپێشانده‌ران، كه ماوه‌ی نزیكه‌ی 2 مانگه له شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌ستیان به خۆپێشاندان كردووه، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات.
H.B