هاندەرانی بارسێلۆنا هەڕەشەی ئەوە دەکەن لە کلاسیکۆ پەیامەکەی خۆیان بە جیهان دەگەینن
مهترسی لهسهر یاری كلاسیكۆ دروست دهبێت
هاندەرانی یانەی بارسێلۆنا هەڕەشەی ئەوە دەکەن لە یاری کلاسیکۆ پەیامەکەی خۆیان بە جیهان دەگەینن.
لە تویتێکدا بەشێک لە هاندەرانی بارسێلۆنا بڵاویان کردووەتەوە دەیانەوێت لە یاری کلاسیکۆ پەیامی خۆیان بە جیهان بزانن، هەرچەندە پێشتر بە هۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی هەرێمی کەتەلۆنیا یاری کلاسیکۆی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید کە بریاربوو 23ـی ئۆکتۆبەر بەرێوەبچێت دواخرا بۆ 18ـی مانگی داهاتوو، بەڵام وەک چاوەرێ دەکرێت هاندەرانی ئەم یانەیە کۆکن لەسەر ئەوەی کە ئەم یارییە بە دەرفەت بزانن و بە گوتنەوەی دروشمی سیاسی لە یاریگەی کامپ نۆ، پەیامی خۆیان بە جیهان بگەینن.
ئەم گرژیانە لە کاتێکدا دروست بوو، دادگای مەدرید بریاری زیندانیکردنی چەند سەرکردەیەکی سیاسی هەرێمی کەتەلۆنیای دهركرد، بۆیە لەوکاتەوە گرژی و ئاڵۆزی لە دژی ئەو بریارەی مەدرید لە کەتەلۆنیا جارێکی دیکە سەری هەڵدایەوە و هەر بەم هۆیەوەش فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا بریاری دواخستنی یارییەکەیدا.