پەرلەمانی عێراق دەست لەكاركێشانەوەی عەبدولمەھدی تاوتوێ دەكات
پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران کۆببێتەوە، هەر ئەمڕۆش نامەی دەست لەکارکێشانەوەکە گەیشتووەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان.
دوێنێ عه‌بدولمه‌هدی داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەران کرد، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی قبووڵ بكرێت و به زووترین كات و به گوێره‌ی رێوشوێنه ده‌ستوورییه‌كان متمانه به حكوومه‌تێكی نوێ بدات.