مەزارگەیەکی شیعەکان لە نەجەف سووتێنرا

خۆپیشاندەران دەروازەی مەزارگەیەکی شیعەکان دەسوتێنن

K24 – هه‌ولێر:

خۆپیشاندەرانی عێراق ئاگریان لە دەروازەی مەزارگەی سەید محەمەد باقر حەکیم لە شاری نەجەف بەردا.

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە، بەشێک لە خۆپیشاندەران لەگەڵ سووتانی مەزارگەکە خۆشحاڵی خۆیان دەردەبڕین، پۆلیس لە رێگای گازی فرمێسکڕێژ هەوڵی بڵاوەپێکردنیان دەدات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی داواکاریی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆدەبێتەوە.

دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدی کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان نەهێناوە، رۆژی هەینی لە بەغدا و ناسرییە دوو بنکەی پۆلیس لە لایەن خۆپیشاندەران گەمارۆ درا و خۆپیشاندانەکانیش لە شارەکانی باشوور عێراق بەردەوامن.

H.J