20 بارهه‌ڵگری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشتنه رۆژئاوای كوردستان
له پارێزگای حه‌سه‌كه جێگیر بوونه
K24 - هه‌ولێر:
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی سووریا بڵاویكرده‌وه، نزیكه‌ی 20 بارهه‌ڵگری ئه‌مه‌ریكی له عێراقه‌وه چوونه‌ته سووریا (رۆژئاوای كوردستان).
به گوێره‌ی ئه‌و كه‌ناڵه، ئه‌و بارهه‌ڵگره ئه‌مه‌ریكیانه له پارێزگای حه‌سه‌كه جێگیر بوونه و مه‌به‌ستیانه پارێزگاری له كێڵگه نه‌وتییه‌كان بكه‌ن.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، 60 ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی، جێگۆڕكێیان كردووه و له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری رمێلانی نزیك كێڵگه نه‌وتییه‌كان جێگیر بوونه، زۆربه‌یان له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ردوو پارێزگای حه‌سه‌كه و ره‌ققه جێگیربوونه.
به گوێره‌ی ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه، به‌شێك له‌و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییانه‌ش، به‌ره‌و باشوور و رێگه‌ی نێوان شه‌دادی دێرزوور رۆیشتوون.
ئ. م