نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بڵاوده‌بێته‌وه
وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان 24 نێردراوه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، ده‌قی نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بڵاوكرده‌وه، كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، له ده‌قی نامه‌كه‌دا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كردووه، نووسیویه‌تی: "وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ داوای مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای ئایینی و له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ره‌وشه سه‌خته‌ی وڵاتی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت و ره‌خساندنی كه‌شێكی باشتر بۆ ئارامكردنه‌وه‌كه دۆخه‌كه و كردنه‌وه‌ی بواری به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی بژارده‌ی نوێ، داوا له ئه‌نجومه‌نه به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌م، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی من و ته‌واوی حكوومه‌ته‌كه‌م قه‌بووڵ بكه‌ن".
له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌دا، كه له رێكه‌وتی 29/11/2019 نووسراوه و واژۆی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌سه‌ره‌وه‌یه، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، گومانی له‌وه‌دا نییه كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێداگره له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه‌یه‌كی گونجاو به خێراترین كات.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "وڵات له ره‌وشی ئێستایدا به‌رگه‌ی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر ناگرێت، بۆیه تكا له ئه‌نجوومه‌ن ده‌كه‌م رێكاره‌كانی پێدانی متمانه به سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ بگرێته به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتییه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور له ئه‌ستۆ بگرێت".

ئ. م