ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌سه‌ندكرا
چه‌ندین پۆستی باڵای له عێراق وه‌رگرتووه
K24 - هه‌ولێر:
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، نامه‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران په‌سه‌ندكرا.
محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نامه‌كه‌ی له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان خوێنده‌وه و راشیگه‌یاند، داوا له سه‌رۆك كۆمار ده‌كات، له ماوه‌ی 30 رۆژدا سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ رابسپێرێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، له ساڵی 1942، له گه‌ڕه‌كی به‌تاوینی به‌غدا له‌دایكبووه، به‌كالۆریۆسی ئابووری له زانكۆی به‌غدا ته‌واو كردووه، دواتریش بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له زانسته سیاسییه‌كان و زانستی ئابووری له ساڵانی 1970 و 1972 له پاریس به‌ده‌ستهێناوه.
ساڵی 2004، وه‌ك وه‌زیری دارایی عێراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌ددام حوسێن ده‌ستبه‌كاربووه.
ساڵی 2005، پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراقی وه‌رگرت.
له ماوه‌ی ساڵانی 2014 تا 2016، بوو به وه‌زیری نه‌وتی عێراق.
ساڵی 2018 له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستبه‌كاربوو.
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانیش رۆژی 29/11/2019، نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ئاماده‌كرد و ئه‌مڕۆش، 1/12/2019 له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرا.
ئ. م