حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ ده‌بێته كاربه‌ڕێكه‌ر
عێراق... ده‌بێت له‌ماوه‌ی مانگێكدا حكوومه‌تێكی نوێ راسپێردرێت
K24- هه‌ولێر:
سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی نووسینگه‌ی میدیایی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عێراق رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی په‌سه‌ند كرد، حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ ده‌بێته كاربه‌ڕێكه‌ر.
گوتیشی: حكوومه‌ت به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ له كاربه‌ڕێكردندا ده‌مێنێته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی حكوومه‌تێكی نوێ راده‌سپێردرێت.
حه‌دیسی له لێدوانێكیدا بۆ ئێزگه‌ی عه‌ره‌بییه ئاشكرایكرد، "له په‌رله‌مان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌سه‌ند كراوه و ئێستا وه‌ك حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر كاره‌كانی رایی ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ته‌نیا بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ له كاره‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی حكوومه‌تێكی نوێ له شوێنی ئه‌و راده‌سپێردرێت".
H.B