په‌رله‌مانتارانی عێراق داوای سه‌رۆك وه‌زیرانێك به‌م تایبتمهندییانه ده‌كه‌ن
له یاداشتێكدا مه‌رجه‌كان ده‌خه‌نه روو
K24- هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك پهرلهمامانتاری كوتله جیاوازه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له یاداشتێكدا داوای سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ ده‌كه‌ن و ئاماژه به‌و مه‌رجانه‌ش ده‌كه‌ن، كه پێویسته له‌و كه‌سه‌دا هه‌بن، كه بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
په‌رله‌مانتاران له یاداشته‌كه‌یاندا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، "ئه‌وه‌ی ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران، پێویسته خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی "نیشتیمانی" بێت و ته‌نیا هه‌ڵگری رهگهزنماهی عێراقی بێت، هه‌روه‌ها نابێت له ساڵی 2003ـه‌وه تا ئێستا هیچ پۆستێكی حكوومی و په‌رله‌مانی هه‌بووبێت و ده‌بێت له ئاست ره‌زامه‌ندی خۆپێشانده‌ران بێت".


ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌گوێره‌ی مادده‌ی 75 له ده‌ستووری وڵات، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی په‌سه‌ند كرد، دواتریش محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و بابه‌ته ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی مادده‌ی 76ی ده‌ستوور سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ ناوزه‌د بكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی نووسینگه‌ی میدیایی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عێراق رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی په‌سه‌ند كرد، حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ ده‌بێته كاربه‌ڕێكه‌ر.
گوتیشی: حكوومه‌ت به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ له كاربه‌ڕێكردندا ده‌مێنێته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی حكوومه‌تێكی نوێ راده‌سپێردرێت.
H.B