سائیرون: پاڵێوراومان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران نابێت
چوار مه‌رجیان هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی سائیرون، سه‌ر به ره‌وتی سه‌در، رایگه‌یاند، ره‌وته‌كه‌یان هیچ كاندیدێكی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران نییه.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌سند كرد.
بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ كابینه‌ی حكومه‌تی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به شێوه‌ی كاربه‌ڕێكه‌ر كاره‌كان راییده‌كات.
ریاز مه‌سعودی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ی سائیرون رایگه‌یاند، كوتله‌كه‌یان چوار مه‌رجی هه‌یه بۆ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ببێته سه‌رۆك وه‌زیران.
ئاشكراشیكرد، پێویسته كه‌سایه‌تییه‌كی بێلایه‌ن و به‌هێز بێت، پیشه‌یی و نیشتمانی بێت و نه‌كه‌وێته ژێر هه‌ژموونی ئه‌جێندای ده‌ره‌كییه‌وه.