دادگای عێراقی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی نه‌جه‌ف راده‌گیرێت كه له توندوتیژییه‌كاندا تێوه‌گلاون
له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا یاداشته‌كان ده‌رده‌كرێن
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له دادگای عێراقی ئاشكرایكرد، چه‌ند بڕیارێك بۆ ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك له‌و به‌رپرسانه‌ی ئیداری له پارێزگای نه‌جه‌ف ئاماده كراون، كه له دۆسیه‌ی توندوتیژی دژ به خۆپێشانده‌ران تێوه‌گلاون.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكرد، "له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا یانیش چه‌ند رۆژی داهاتوودا دادگا یاداشتی را‌گرتن بۆ ئه‌و به‌رپرسانه ده‌رده‌كات"، روونیشیكرده‌وه، "یاداشته‌كان په‌یوه‌ندییان به رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی شاری نه‌جه‌فه‌وه هه‌یه".
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای نه‌كرد، ئاخۆ ناوی لوئه‌ی یاسری، پارێزگاری نه‌جه‌ف له‌ناو ئه‌و به‌رپرسانه هه‌یه كه بڕیاره‌كه‌ی دادگا ده‌یانگرێته‌وه یانیش نا.
هه‌ر ئه‌مڕۆش پارێزگاری نه‌جه‌ف ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی ره‌ت كرده‌وه، كه میدیا ناوخۆییه‌كان بڵاویانكردبووه‌وه، گوایا دادگا یاداشتێكی بۆ ده‌ستگیركردنی یاسری ده‌ركردووه.
H.B