له عهفرین گروپە چەکدارەکان 150 درهختی زەیتوونیان بڕییهوه
دەستیان بە تاڵانکردن و دزینی ماڵە کوردەکانی سەری کانی کردووە
K24 – ههولێر:
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە عەفرین رایگەیاند، گروپە چەکدارەکانی سەر بە جەبهەی ئەلشامی لە گوندی کەفر مزێ 150 درهختی زەیتوونی هاووڵاتیەک بەناوی حەمیدە رەشید حەمدووشیان بڕیوەتەوە.
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە گروپی سوڵتان سلێمان کە بە عەمشات ناسراون، مانگی رابردوو داوای سەرانەی 300 دۆلار تا هەزار دۆلاری بۆ هەر ماڵێکی گوندی قەرمیلق كردووه و ئێستا جارێکی دیکە داوای 40 هەزار دۆلار سەرانەی له تەواوی دانیشتوانی گوندەکە دهكهن.
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە عەفرین ئاماژەی بەوەشکردووە، کە گرووپەکانی سەر بە تورکیا بە مەبەستی ناچارکردنی هاووڵاتیان کورد بۆ جێهێشتنی عەفرین و جێبەجێکردنی پلانی گۆڕینی دیمۆگرافیا ستەم لە دانیشتوانی عەفرین دەکهن.
ههر لهو چوارچێوهیهدا، گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا دەستیان بە تاڵانکردن و دزینی ماڵە کوردەکانی سەری کانی کردووە، خێزانێکی ئاوارەی سەری کانی دەڵێ ماڵەکەیان لە سەری کانی لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە تاڵان کراوە و ئێستا خانووەکەیان لەلایەن گروپەکانەوە کراوەتە بارەگای سەربازی.
له لایهكی دیكهوه، ئاژانسی سانای سەر بە حکوومەتی سووریا بڵاویکردەوە، کە هێزێکی سوپای سووریا ئهمڕۆ چووەتە سایلۆی گوندی عالیا لە دەوروبەری تل تەمر. ئەمە لەکاتێکدایە کە سوپای تورکیا بەردەوام هێرش دەکاتە سەر ناوچەکانی دەوروبەری تل تەمر و سەری کانی و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی گوندەکانی دەوروبەری ئەو دوو شارە دەدەن.