کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە لەندەن بەڕێوەدەچێت

هەر 29 ئەندامەکە بەشدار دەبن

K24 – هه‌ولێر:

کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە بەریتانیا بە بەشداری سەرۆک و سەرکردەکانی ھەر 29 ئەندامەکەی ھاوپەیمانیەکە بەرێوەدەچێت و ئەمڕۆش سەرۆکی ئەمەریکا گەیشتە لەندەن.

لە کۆبوونەوەکە یادی 70 ساڵەی دامەزراندی ناتۆ دەکرێتەوە کە 70 ساڵ لەمەوبەر بە ئامانجی پاراستنی رۆژھەڵاتی ئەوروپا لە ھەڕەشەکانی یەکێتی سۆڤیەت دامەزرا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کاتی بەڕێکەوتنی بۆ لەندەن رایگەیاند: "پێویستە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ پابەندی بەڵێنەکانیان بن و بودجەی زیاتری بۆ تەرخان بکەن و تێچووەکان بەیەکسانی لەنێوان ئەندامانی ھاوپەیمانیەکەدا دابەش بکرێن".

لە لایەکی دیکەوە، بەهۆی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، رەخنەی لە ناتۆ گرتبوو و بە "مێشک مردوو" ناوی برد، واتە پەیوەندی نێوان فەرەنسا و تورکیا وەک دوو ئەندامی ناتۆ باش نییە و رەخنەیان لە سیاسەتی رێکخراوەکە هەیە.

 H.J