کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
بۆ کاتێکی نادیار دواخرا
K24 – ههولێر:
پەیامنێری کوردستان24ی رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
بڕیاربوو ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی یاساکانی هەڵبژاردن و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بکات و میکانیزمێکیش بۆ هێورکردنەوەی خۆپیشاندانەکان دابنێت.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەرلەمانی عێراق هاتووە، لەبەر بایەخی هەردوو پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و رەخساندنی دەرفەت بۆ گفتوگۆی زیاتر لە بارەیانەوە، بڕیاری دواخستنی کۆبوونەوەکە دراوە.
H.J