له ناسریه خۆپیشانده‌ران رێگه سه‌ره‌كییه‌كانیان داخست
شاڕێگهكانیان داخستووه و هاتوچۆیان په‌كخستووه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه خۆپیشانده‌رانی ناسریه هاتنه‌وه سه‌ر شه‌قامه گشتییه‌كان و رێگه سه‌ره‌كییه‌كانیان داخست.
به گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه میدیاییه‌كان، خۆپیشانده‌ران پرده سه‌ره‌كییه‌كان و شاڕێگهكانیان داخستووه و هاتوچۆیان په‌كخستووه.
هێزه ئه‌منییه‌كان به چڕی له نزیك شوێنی خۆپیشانده‌ران كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ به‌ركه‌وتنێك له نێوانیان رووی نه‌داوه.
هاوكات ئه‌مه‌ریكا سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ره عێراقییه‌كانی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به كرده‌وه‌ی تاوانكاری له‌قه‌ڵه‌مداوه و ئیدانه‌ی توندوتیژییه‌كانی كردووه و داواشیكردووه، لێكۆڵینه‌وه له‌و پێشێلكاریانه بكرێت، كه به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانی خۆپیشانده‌ر ئه‌نجامدراوون.