نوێنه‌ری UN له عێراق: تا ئێستاش ته‌قه له خۆپێشانده‌ران ده‌كرێت
عێراقییه‌كان تووشی بێئومێدی بوونه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی جێنین هانس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پلاسخارت گوتارێكی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه و خۆپێشاندان و توندوتیژییه‌كانی عێراق و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێشكه‌شكرد و دووپاتیكرده‌وه، له خۆپێشاندانه‌كاندا 400 خۆپێشانده‌ر كوژراون.
هه‌روه‌ها گوتی: له عێراق چه‌ندین بڕیار دران، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كران، بۆیه عێراقییه‌كان له جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان بێ‌ئومێد بوونه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئه‌وان به هه‌موو توانایه‌ك پشتیوانی له داواكاریه‌كانی خۆپێشانده‌رانی عێراق ده‌كه‌ن و هه‌موو توندوتیژییه‌كیش له دژیان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، له‌كاتێكدا وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، تا ئێستاش ته‌قه له خۆپێشانده‌ران ده‌كرێت و ده‌كوژرێن و ده‌ڕفێندرێن.
پلاسخارت ئاشكراشیكرد، ده‌ستێكی ده‌ره‌كی ده‌یه‌وێت خۆی بخزێنێته ناو خۆپێشاندانه‌كانی عێراق، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناسنامه‌ی ئه‌و لایه‌نه بكات كه هه‌وڵ بۆ ئه‌مه ده‌دات.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداش، پلاسخارت دووپاتیكرده‌وه، ئێستا په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ئاستێكی زۆر باشدان و هه‌نگاوی باش له نێوان هه‌ردوولا نراون.
تایبه‌ت به دۆخی ئاواره‌كانیش له هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌كان كرد، كه له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان شوێنیان بۆ كراوه‌ته‌وه، كه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ته‌نیا به‌م دواییانه 16 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری له پارێزگای دهۆك نیشته‌جێكراون.
H.B