تره‌مپ: نه‌وتی سووریا له‌ده‌ست ئێمه‌یه و به ویستی خۆمان مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كه‌ین
"هیچ سه‌ربازێكمان له سووریا نه‌ماون ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بن كه پارێزگاری له نه‌وت ده‌كه‌ن"
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، ئێستا نه‌وتی سووریا له‌ژێر كۆنترۆڵی ئێمه‌یه و ده‌توانین به یستی خۆمان مامه‌ڵه‌ی پێوه بكه‌ین.
دوای دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌نس ستۆڵتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" له له‌نده‌ن، كه ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژی كردنه‌وه‌ی كاره‌كانی لوتكه‌ی ناتۆ بوو له‌و شاره، تره‌مپ رایگه‌یاند، "داعش زۆر هه‌وڵیدا نه‌وتی سووریا كۆنترۆڵ بكات، به‌ڵام ئێستا ئێمه‌ین كه به ته‌واوی كۆنترۆڵی ده‌كه‌ین. به‌وپه‌ڕی راشكاوانهشهوه ده‌ڵێم، ئێستا ئێمه به پشتیوانی خه‌ڵكێكی جیاواز له‌و پرسه‌دا باڵاده‌ستین. له‌ڕاستیشدا هیچ سه‌ربازێكمان له سووریا نه‌ماون، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بن كه پارێزگاری له نه‌وت ده‌كه‌ن. نه‌وت له ده‌ستی ئێمه‌یه و چۆنمان بوێت به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كه‌ین".
له مانگی ئوكتۆبه‌ری رابردووه‌وه دۆناڵد ترمپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌و ناوچانه‌ی سووریا ده‌كشێنێته‌وه، كه توركیا كرده‌ی سه‌ربازی له دژی هێزه كوردییه‌كان كرده‌ی سه‌ربازی لێ ئه‌نجام ده‌دات و هێرشی كرده سه‌ری، به‌ڵام ئه‌وه‌شی گوتبوو، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچانه ناكشێنه‌وه كه كێڵگه نه‌وتییه‌كانی لێیه.
پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاندبوو، ئه‌مه‌ریكا له ژێر چه‌تری كۆمپانیا سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و یه‌كه‌كانی هێزی تایبه‌ت نه‌وتی سووریا به‌قاچاغ هه‌نارده‌ی وڵاتانی دیكه ده‌كات.
لای خۆشیه‌وه جێمس جێفری، نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا جه‌ختی كردبووه‌وه، مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ره‌وایه و روونیشیكرده‌وه، "واشنتن ده‌یه‌وێت له‌وه دڵنیا بێته‌وه، كه كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ناكه‌ونه ده‌ست تیرۆریستان"، گوتیشی: "به‌گوێره‌ی ده‌ستووری سووریا، نه‌وتی ئه‌و وڵاته هی گه‌له‌كه‌یه‌تی".
سه‌رچاوه: تاس
H.B