پێنج مووشه‌ك له‌ناو گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كه‌وته خواره‌وه
كۆتایی مانگی رابردوو جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له شوێنه‌كه بوو
K24 - هه‌ولێر:
پێنج مووشه‌ك له ناو بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د، له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار كه‌وته خواره‌وه، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه به‌كارده‌هێنرێت.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 3ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2019 بڵاویكرده‌وه، پێنج مووشه‌ك له‌ناو بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به زیانه‌كان و جۆری مووشه‌كه‌كان بكات.
بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار، به گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت له عێراق، كۆتایی مانگی رابردووش مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به نهێنی سه‌ردانی بنكه‌كه‌ی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی به‌شداری له جه‌ژنی "سوپاسگوزاری" كرد.
ئ. م