عادل عه‌بدولمه‌هدی باس له ره‌وشی "حكومه‌تی كار به‌ڕێكه‌ر ده‌كات"
"ئێستا حكومه‌تێك به ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه پێویسته هه‌بێت"
K24 - هه‌ولێر:
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵات له قه‌یرانێكی به‌رده‌وام دابوو و پێشبینی ده‌كرا به ئاراسته‌یه‌كی مه‌ترسیدارتر بڕوات، بۆیه نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی دواخست و دره‌نگتر پێشكه‌شی به په‌رله‌مان كرد.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، راشیگه‌یاندووه، سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی ئێستا خزمه‌ت به حزبه‌كان ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتیش قۆرخ ده‌كات، هاوكات لاوانیش له ناوه‌نده‌كانی درووستكردنی بڕیار دوورده‌خاته‌وه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌شڵێت: "سه‌ره‌ڕای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م به‌ڵام به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ین پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2020 ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكه‌ین".
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه پێویسته به زووترین كات سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ ده‌ستنیشان بكرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه ئه‌گه‌ر گوشاری خۆپیشانده‌ران نه‌با، زۆر شت هه‌بوون گۆڕانكاریان تێدا نه‌ده‌كرا.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه حكومه‌تی ئێستا به‌ناو كێشه‌ی زۆردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، چونكه تا ئێستا پرۆژه‌ی یاسای بودجه په‌سه‌ند نه‌كراوه و به قۆناغی كاربه‌ڕێكردندا تێپه‌ڕده‌بێت، له‌كاتێكدا ره‌وشی ئێستا وا ده‌خوازێت حكومه‌تێك به ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه هه‌بێت.
ئ. م