ده‌ستێكی نه‌ناسراو 20 خۆپێشانده‌ر له به‌غدا به چه‌قو بریندار ده‌كات
هه‌ر كه‌سێك بیانناسێته‌وه راسته‌وخۆ چوقوه‌كانیان لێ ده‌وه‌شێنن
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیاكان، ئه‌مڕۆ زیاتر له 20 كه‌س له خۆپێشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریری شاری به‌غدا له‌سه‌ر ده‌ستی ژماره‌یه‌ك چه‌قوكێشی نه‌ناسراو برینداركراون.
چالاكوانانی ناو خۆپێشاندانه‌كان به كه‌ناڵی "روسیا الیوم"ـیان رایانگه‌یاندووه، ژماره‌یه‌ك كه‌سی نه‌ناسراو كه هه‌ڵگری چه‌كی سپی "چه‌قو"ـن خۆیان خزاندووه‌ته ناو خۆپێشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر و زیاتر له 20 خۆپێشانده‌ریان به چه‌قو بریندار كردووه.
ئه‌و كه‌ناڵه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی گواستییه‌وه، زۆرێك له‌و بریندارانه‌ی بۆ تیماركردن گه‌یه‌ندراونه‌ته به‌ر ده‌ستی ئه‌وان، له پشته‌وه لێیاندراوه و گوتیشی: دۆخی ته‌ندروستی هه‌ندێكیان مه‌ترسیداره.
هه‌روه‌ها گوتی: به سه‌دان كه‌س له گۆڕه‌پانی ته‌حریر ده‌نگی خۆیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و دروشمی نامۆ ده‌ڵێنه‌وه، كاتێكیش كه‌سێك بیه‌وێت ناسنامه‌كه‌یان ئاشكرا بكات یانیش ئه‌و لایه‌نه ئاشكرا بكات كه له‌پشت ئه‌و چه‌قوكێشانه‌یه، راسته‌وخۆ چه‌قوه‌كانیان ده‌رده‌هێنن و بۆ كوشتن لێیان ده‌وه‌شێنن.
ئاشكراشیكرد، زۆربه‌ی لێدانه‌كان بۆ كوشتن كراون، واتا بۆ ترساندن یانیش به‌رگریكردن له‌خۆ یاخۆد به هۆكاری ده‌مه‌قاڵی نه‌بووه، به‌ڵكو ئامانجیان له‌و لێدانه كوشتن بووه.
دووپاتیشیكرده‌وه، چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌و بریندارانه كراوه و سه‌رجه‌م برینداره‌كان كچ و كوڕی گه‌نجن و، تیمه پزیشكییه‌كانیش له ئاماده‌باشیدان.
H.B